نێچیرڤان بارزانی 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا هێناوە بۆ مووچە

 نێچیرڤان بارزانی 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا هێناوە بۆ مووچە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان 500 ملیۆن دۆلاریان لە توركیا هێناوە.

رۆژی 22/2/2015 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە پەرلەمان و حكومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ‌ كاژێر كۆبووەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەشێك لە ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیەی ئاشكرا كرد و باسی سەردانی هەفتەی رابردووی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا كرد و گوتی "نێچیرڤان بارزانی پێیگوتین سەردانی توركیا پێشتر بەرنامەی بۆ دانرابوو، لەو سەردانەشدا 500 ملیۆن دۆلارمان لە توركیا هێناوە بۆ مووچەی فەرمانبەران".








رووداو
Top