ئاخر گوندی کۆبانییش ئازاد کرا
عەمید (موسلیح زێباری) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێشرەوییەكانی شەڕڤانان بە پشتیوانی ئێمەی هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆبانی بەردەوامە و هەرهەموو 376 گوندە کوردنشینەکەی کۆبانی لە تیرۆیستانی داعش پاك كراوەتەوە."
(موسلیح زێباری) گوتیشی: "هێزەكانمان دابەش كراون؛ لە سێ قۆڵەوە لە ڕۆژئاوا گەیشتوونەتە ڕووباری فرات، لە ڕۆژهەڵاتیشدا گوندەكانی دەورووبەری گرێ ماوە کە لەوێی زۆر سستن؛ لە باشووریشەوە وا بەرەو پێشەوە دەچین؛ هەندێك شوێنی ستراتیژیمان ماوە، ئازادیان بكەین و پەرژینێکی قایم بۆ كۆبانی هەڵدەچنین."
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەیشڵێت، لە هەر کوێ پێویست بێ، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان گورجێ داعشان دەكوتن .تیرۆرستانی داعش گەلێ زەرەریان کردووە؛ ئەمڕۆ لاشەی شەشیان لێ بەجێ ماوە.
