لە كەسكێ بە دەیان لاشەی كوژراوانی داعش بەجێماوە

لە كەسكێ بە دەیان لاشەی كوژراوانی داعش بەجێماوە
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رای دەگەیەنێت، بە هۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان شكست بە ئامادەكاری تیرۆریستانی داعش هێندرا بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، ئەوەش دەخاتەروو، داعش بە دەیان لاشەی چەكدارانی لێ بەجێماوە.
عەمید سمێ بۆرسەلی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەناوچەكە رای گەیاند، ئەمڕۆ جموجۆڵی ژمارەیەك چەكدارانی داعش بیندرا و زانیاری هەبوو بەوەی هێرش دەكەنە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەر زوو شكست بەو هەولە درا.
ئاماژەیبەوەشدا، هێزەكانی هاوپەیمانان لە جموجۆڵی تیرۆریستانی ئاگەدار كرانەوە، دوای ماوەیەكی كەم توانرا بۆردومانی ئەو هێزەو بنكەو پێگەكانیان لەو ناوچەیە بكرێ.
گوتیشی، بە دەیان تیرۆریست كوژراون، تا ئێستە لاشەی پتر لە 30 كوژراویان دۆزراوەتەوەو پێشبینی دۆزینەوەی لاشەی تری كوژراوەكان دەكەین.
Top