هێزێكی پێشمەرگە بەچەكی قورس پشتیوانی پێشڕەوی شەڕڤانان دەكا بۆ چونە ناو خاكی رۆژئاوا

هێزێكی پێشمەرگە بەچەكی قورس پشتیوانی پێشڕەوی شەڕڤانان دەكا بۆ چونە ناو خاكی رۆژئاوا
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ هێزێكی زۆری شەڕڤانان لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا لەئاوی فورات پەڕینەوەو چونە ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان و لەجێبەجێ كردنی ئەو بەرنامەیەی شەڕڤانانیش هێزی پێشمەرگە بە چەكی قورس پشتیوانیان لێ كرد.
فەریق جەمال محەمەد سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێكی شەڕڤانان لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا لەئاوی فورات پەرینەوەو چونە ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان.
راشیگەیاند، بۆ پەرینەوەی ئەو هێزەی شەڕڤانان بۆ ناو خاكی رۆژئاوا بەناو ئاوی فورات و روبەربونەوەی تیرۆریستانی داعش كە لەگوندەكانی ئەو سنورە بوونە، پێویستیان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە هەبووە.
ئەوەشی خستەروو، بۆیە هێزێكی پێشمەرگە بە چەكی قورس بۆردومانی بنكەو پێگەكانی داعشی كردووە تا لەئاوەكە پەڕیوەنەتەوە، بەڵام هێزەكەی پێشمەرگە ناچنە ئەودیوی سنورەو دەگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
Top