مه‌حموود عوسمان: به‌غدا تاكتیكی سه‌یر به‌كار ده‌هێنێت، دیارە پاشگه‌ز بووەتەوە
(د. مه‌حموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە وەڵامی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا گوتی: "ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دەیکات، جۆرە خۆدزینه‌وه و پاشگە‌زبوونه‌وه‌یەکە."
(د. مه‌حموود عوسمان) گوتیشی: "به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌كان كۆمه‌ڵێك كه‌سی هێناوه كردوونیه‌ته شایەتی كۆبوونه‌وه‌كان كه هیچ پێویست نه‌بوون، به‌ڵكو به‌غدا ویستوویه‌تی جۆرێك له په‌رته‌وازه‌یی بخاته ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سه‌یریان هێناوه‌ته پێشه‌وه كه جۆرێكه له ئاسته‌نگنانەوە، بۆ نموونه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 550هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێت، باشە كێ زه‌مانی ئه‌مه ده‌كات ڕۆژانه ئه‌و بڕه نه‌وتە بنێردرێت؟ ئه‌مانه پاساوێكی سه‌یرن و، ده‌بووایه شاندی ئێمه‌ش به وردتر ئاگاداری ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌غدا بن، چونكه جۆرێك له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پێوه دیاره".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌یشڵێت: "به‌غدا وه‌ك ئه‌وه‌ی به ده‌ستیه‌وه بێت وا بكات، به خێرا هات ئه‌مه‌ی خسته چوارچێوه‌یه‌كی یاسایییه‌وه و یه‌كسه‌ر كردی به مه‌رج کە ده‌بێت كوردستان 550هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه بنێرێت، خاڵی دواتر ئه‌مه ناكرێت له‌م دۆخه‌ی كوردستان به‌غدا بیكاته مه‌رج، چونكه ئه‌وه ساڵێكه به‌غدا پاره‌ی نه‌ناردووه."
