گوێڕ.. زۆربەی كوژراوانی داعش خەڵكی بیانین
فەرماندەی فەرماندەیی گەرمیانی لەشكری كوردستان، خالید بالا بەرز، بە پەیامنێری راگەیاند: لە هێرشی شەوی رابردووی داعش بۆسەر میحوەری گوێڕ، زیانێكی زۆری بەركەوتووە و پێشمەرگە توانی گورزێكی كوشندە لە تیرۆرستان بدات و زۆربەی كوژراوەكانیش داعشە بیانیەكانن.
بالا بەرز، گۆتی: نزیكەی 40 تەرمی چەكدارانی داعش لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەجێ ماون و بەهۆی بوردۆمانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانانیش ژمارەیەك چەكداری دیكەیان كوژراون، بەڵام ژمارەی ئەو چەكدارنەی بە بوردۆمان كوژراون دیارنین.
