شنگال..پێشمەرگە ٣٠ داعشی کوشت

شنگال..پێشمەرگە ٣٠ داعشی کوشت
فەرماندەی لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید (هاشم سیتەیی) رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا پێشمەرگە گورزێکی باشی لە داعش وەشاند و لە ئاکامدا ٣٠ داعش کوژراون.
فەرماندەی لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە لەشنگال عەمید (هاشم سیتەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە شنگال هێرشیان بۆ هێناین، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لەماوەی یەکسەعات کەمتر گشت هێرشەکانی تیرۆریستانیان تێکشکاند و گورزێکی باشیان لە تیرۆریستان وەشاند.
(سیتەیی) دەڵێ، بێهەژمار داعش کوژراون؛ تەنیا ئەو تەرمانەی کە پێش ئێستا بۆ تەلەعفەریان بردوون، ٣٠ کوژراو بوون.
Top