سبەی مووچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت
ئەحمەد عەبدولرەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، بە رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی دەرووبەری پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و گەرمیان دەکات بۆ ماوەی دوو رۆژ".
گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، کە مووچەی مامۆستایان بە دوو قۆناخ دابەشدەکرێت قۆناخی یەکەم مووچەی مامۆستایانی قەزاو ناحیەکان دابەشدەکرێ و لە قۆناخی دووەمیش مووچەی مامۆستایانی ناو شار دابەشدەکرێ و لەماوەی یەک ھەفتەدا مووچەی ھەموو مامۆستایان دەدرێت.
مامۆستایانی ھەرێمی کورستان کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن مووچەکانی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو و مانگی ١ و٢ی ئەمساڵیان بەھۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی ١٧% ی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وەرنەگرتووە.
رووداو
