لە ناوەران پێشمەرگە گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند..٥ تیرۆریست کوژران
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت کە ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران بنكەو بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی خۆرسیباد بۆردوومان كرد؛ بۆردومانەکە بە كاتیۆشاو دۆشكە و چەكی قورس بوو، لە ئاکامدا دوو مۆڵگەی تیرۆریستان خاپورکران و پێنج تیرۆریستیش کوژران.
