باشیک..٢٥ تیرۆریستی داعش کوژران

 باشیک..٢٥ تیرۆریستی داعش کوژران
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی میحوەری باشیک دەڵێت، بە بۆردوومانی چڕی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری باشیكدا، 25 تیرۆریست كوژران.

كارگێڕی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەمە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە میحوەری باشیك كرد و گورزی گەورەیان لێ داون.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: لە ئاكامی بۆردوومانەكەدا، 25تیرۆریستی داعش كوژراون و بە دەیانی دیکەیش بریندار بوون.
Top