شنگال.. چەکدارانی داعش لە هێرشێكدا بۆ سەر پێشمەرگە تێكشكێندران
رائید ره‌مه‌زان سه‌عید، ئه‌فسه‌رى لیواى هه‌شتى پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، كاژێر 5ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شەممە 21ى شوبات)، چه‌كدارانى داعش هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له‌ناو شارۆچكه‌ى شنگال، "دواى شه‌ڕێكى یه‌ك كاژێرى هێرشەکەى داعش تێكشكێندرا و نه‌یانتوانى بێنه پێشه‌وه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتیشى: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به چه‌كى قورس شوێنى چه‌كدارانیان به سه‌ختى تۆپبارانكرد، به‌ڵام ژماره‌ى كوژراوه‌كانیان نه‌زانراوه".
رووداو
