كاكەییەكان ئەم كەسەیان كردە نوێنەری خۆیان

كاكەییەكان ئەم كەسەیان كردە نوێنەری خۆیان
كاكەییەكانی هەڵەبجە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە نوێنەرەكەی خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە یەكلایی كردەوە و خوازیاریشن لەزوترین كاتدا پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكارببن.

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا كورسیەكی كۆتا بۆ كاكەییەكانی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دیاربكات. دواجار لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە كاكەییەكان نوێنەرەكەی خۆیان دیاری كرد بۆئەومەبەستەش 11 كەس خۆیان بوەرگرتنی ئەو كورسیە كاندید كردبو لەكاتێكدا 1671 كەس مافی دەنگدانی هەبوو لەو ژمارەیەش 1388 كەس بەشداری دەنگدانەكەیان كرد.

هەڵبژاردنی نوێنەری كاكەییەكان لە لایەن ئۆفیسی هەڵەبجەی كۆمیسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكانەوە سەرپەرشتی دەكراو هاوكات لەلایەن نوێنەری قایمقام و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیەوە چاودێری دەكرا بەگوێرەی دەرئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە ( ئاكۆ شاوەیس ) بە كۆكردنەوەی 292 دەنگ وەك نوێنەری كاكەییەكانی هەڵەبجە هەڵبژێرداو هاوكات هەریەكە لە (مەنزەر عەلی )بە 258 دەنگ و (هاشم قوربانی) بە 182 دەنگ بەپلەی دوەم و سێ‌ یەمی هەڵبژاردنەكە دیاری كران.

لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە گوندەكانی ( هاوار ، دەرە توێ‌ ، هاوارە كۆن ) تایبەت بە كاكەییەكان لەهەمانكاتدا كاكەییەكان بە (یارسان ) یاخود (ئەهلی حەق) دەناسرێن جگە لەپارێزگای هەڵەبجە بەشێكی زۆری كاكەییەكان لە ناوچەكانی موسڵ و داقوق خانەقین و كرماشان و قەزوین و مازندەران نیشتە جێبون.
Top