به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ئه‌م رێگایانه له سلێمانی داخراون
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: تیمه‌كانی رێگاوبانی سلێمانی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانن له به‌فر، تیمه‌كانی بهڕێوهبهرایهتیهكهشیان رێنمایی ده‌ده‌نه شۆفێران و هاوڵاتیان نزیكی ئه‌و شوێنانه نه‌بنه‌وه كه جاده‌كه‌ی به‌ستوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی دڵته‌زێن نه‌بن.
وتیشی: "رێگای قه‌یوان بۆ مێرگه‌پان داخراوه، هه‌روه‌ك لۆفه‌كانی رێگای قه‌ره‌داغ به‌ستوویه‌تی به‌تایبه‌تی لای داره ره‌ش، تیمه‌كان سه‌رقاڵی پاككردنهوهین و ره‌نگه كه‌مێكی دیكه بكرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگای شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه داخراون، هاوڵاتیانیش بۆ به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانیان ده‌توانن بچنه دۆڵه میران و ده‌وروبه‌ری، داوایان لێده‌كه‌ین هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئهوشهقامانهی گیراون پاك بكرێنه‌وه".
له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلی به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كان چڕ بوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌هۆی زۆری به‌فرو ساردی كه‌شوهه‌واوه، به‌شێك له رێگاكان بیبه‌ستێت به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان.
خه‌ندان
