ئەمڕۆ لەم شوێنانە بەفر باریوە

ئەمڕۆ لەم شوێنانە بەفر باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایدەكات، كە ئێستا لە هەندێك ناوچەی باشووری كوردستان بەفر بارین بەردەوامە.

بەشی پێشبینییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، ئەمڕۆ (20/2/2015) رایگەیاندووە، لە چەندین ناوچەی جیاوازی هەرێمی كوردستان بەفر بارین دەستی پێكردووە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، ئەمڕۆ لەهەریەك لەناوچەكانی كانی ماسی، ئامێدی، سەرسەنگ و زاوێتەی سەر بە پارێزگای دهۆك و حاجی ئۆمەران، چۆمان، چیای كۆڕەك، رواندوز و پیرمام لە سنووری پارێزگای هەولێر، شاخی گۆیژەی سنووری پارێزگای سلێمانی بەفر دەبارێت.
Top