دوو هێرشی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تێكشكێنرا

دوو هێرشی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تێكشكێنرا

لە میحوەرەكانی خازر و باشیك چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش عێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو هێرشەكانیش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێكشكێنرا.

سەید هەژار جێگری فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی لە میحوەری خازر بە خەندانی ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی هێرشەكەی چەكدارانی داعشیان داوەتەوەو هێرشەكەیان تێكشكێنراوە.

وتیشی، هێزەكانی پێشمەرگە بە چڕی ئەو ناوچانەیان بۆردوومان كردووە كە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان لێوەكردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد فڕۆكە جەنگیەكان بۆردوومانی چەكدارەكانیان كردووەو زیانێكی زۆریان پێگەیاندوون.

سەرچاوەیەكیش لە هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە میحوەر باشێك هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان تێكشاندووە.
Top