ژمارەیەک چەکداری داعش لە گوندی مەلا عەبدوڵا کوژران

ژمارەیەک چەکداری داعش لە گوندی مەلا عەبدوڵا کوژران
ئەمڕۆ لە میحوەری گوێڕ بەھۆی بوردۆمانی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان ژمارەیەک تیرۆرست لە گوندی مەلا عەبدوڵا کوژران.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە میحوەری گوێڕ بە پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش لە نزیک گوندی سوڵتان عەبدوڵا کەوتنە جموجۆل، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی ناوچەکەی بوردۆمانکرد و چەند چەکدارێکی داعشی کردە ئامانج.

سەرچاوەکە گۆتیشی: بوردۆمانەکە گوندی سوڵتان عەبدوڵاو تل شعیری گرتەوە و لە ئەنجامی بوردۆمانەکە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، بەڵام ژمارەی کوژراوانی داعش دیارنیە.
Top