ژمارەیەک چەکداری داعش لە گوندی مەلا عەبدوڵا کوژران
سەرچاوەیەکی سەربازی لە میحوەری گوێڕ بە پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش لە نزیک گوندی سوڵتان عەبدوڵا کەوتنە جموجۆل، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی ناوچەکەی بوردۆمانکرد و چەند چەکدارێکی داعشی کردە ئامانج.
سەرچاوەکە گۆتیشی: بوردۆمانەکە گوندی سوڵتان عەبدوڵاو تل شعیری گرتەوە و لە ئەنجامی بوردۆمانەکە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، بەڵام ژمارەی کوژراوانی داعش دیارنیە.
