پێشمەرگە و شەڕڤانان هەر بەرەو پێشەوە دەچن؛ ٢٦ گوند ماون ئازاد بکرێن

 پێشمەرگە و شەڕڤانان هەر بەرەو پێشەوە دەچن؛ ٢٦ گوند ماون ئازاد بکرێن
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ دەڵێت، ھێزە کوردەکان لە کۆبانێ بەرەبەرە گوندەکان پاک دەکەنەوە و، ئێستا تەنیا ٢٦ گوند ماون پاکیان بکەنەوە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ عەمید (موسڵیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزە کوردەکان لە کۆبانێ بەردەوام پێشڕەوی دەکەن و، زیانی زۆریان لە تیرۆریستانی داعش داوە؛ داعش بەرگەیان نەماوە و ڕادەکەن؛ لە هەر ٣٧٦ گوندەکەی کۆبانێ، تەنیا ٢٦ـیان ماوە ئازادی بکەین."

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ باسی لەوەش كرد، دوێنی داعش، ١٢ تیرۆرستیان لێ کوژراوە و، سێ تیرۆریستیشمان لێ بە دیل گرتوونە؛ چەکوچۆڵێکی چاکیشیان ل کەوتووەتە دەست ھێزە کوردەکان.
Top