ئۆباما: ئیسلام ئاینێكى دادپه‌روه‌ریى و لێبۆردهییه و داعش و قاعیده نوێنه‌رى یه‌ك ملیارى موسڵمان ناكه‌ن
له گوته‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا چوار پێشنارى بۆ لاوازكردنى توانهكانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌باره‌ى بهچهكداركردنى كه‌سانى دیكه خسته روو له‌وانه‌ش، رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى باوه‌ڕى ئه‌و رێكخراوه تیرۆرسته و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى سته‌مكارى كۆمهڵاییهتى كه گروپه توندڕه‌وه‌كان وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى بۆ خۆیان به‌كارى ده‌هێنن و له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ستهماره سیاسییه‌كانى ناوخۆى وڵاتان، هه‌روه‌ها رێگریگرتن له‌و كه‌سانه كه ده‌یانه‌وێت به دزییه‌وه بچنه ناو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانى وه‌ك داعش.
له به‌شێكى گوته‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، چاره‌سه‌رى باوه‌ڕى توندڕه‌وى ته‌نها پشت به‌ستن به رێگه‌ى سه‌ربازى نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت باوه‌ڕى ژێرخانى توندڕهوهیى تیرۆر له‌بندا هه‌ڵبكه‌ندرێت و له‌ناویش ببیرێت. باراك ئۆباما روونیشیكرده‌وه، قاعیده و داعش هه‌وڵده‌ده‌ن وێنه‌ى خۆیان وه‌ك دوو سهركرداییهتى رێبه‌رانى ئاینى نیشان بده‌ن كه ئه‌وان به‌و باوه‌ڕه‌ى په‌یڕه‌ویى ده‌كه‌ن به‌رگرى له ئاینى ئیسلام
