داعش ویستی هاوه‌نێک بگرێته‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام به‌خۆیاندا ته‌قیه‌وه‌

داعش ویستی هاوه‌نێک بگرێته‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام به‌خۆیاندا ته‌قیه‌وه‌
چه‌کدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش به‌ نیازی ئه‌وه‌بوون هاوه‌نێک بگرنه‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشیک به‌ڵام به‌ خۆیاندا ته‌قیه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: چه‌کدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی له‌ میحوه‌ری باشیک هاوه‌نێکیان له‌ ده‌ست ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماده‌یان کردبوو بیگرنه‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌.

به‌ گووته‌ی سه‌رچاوه‌که‌: دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان ته‌قیه‌وه‌ 5 چه‌کداری ڕێکخراوه‌که‌ کوژران.
Top