مه‌سرور بارزانی پێشوازی له تیمی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا مه‌سرور بارزانی سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی كردن و رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوپاسی جه‌لاله‌تی مه‌لیك عه‌بدوڵا ده‌كه‌ین بۆ راسپاردنی تیمی پزیشكی ئوردن، كه بێن هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن له كاتێكدا ئێمه زۆر پێویستیمان به‌و هاریكارییه هه‌بوو و گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردنی هاشمی و مه‌لیك عه‌بدوڵا زۆر پته‌وه و جهلالهتیان هه‌رچیه‌كی پێیكراوه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌مه‌ش جێی رێز و پێزانینی گه‌لی كوردستانه و هیوای پته‌وكردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌خوازین.
پاشان شاندی میوان سوپاسی مه‌سرور بارزانی-یان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه ئه‌وان هاتوون تا له نزیكه‌وه خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن و باسیان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و پوخته‌یه‌ك له كاره پزیشكییه‌كانیان له ماوه‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان كرد ، كه تا ئێستا 500 نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی 91 هه‌زار نه‌خۆش و رایانگه‌یاند، ئێمه به بوونمان له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵین و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی كرد كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی برینداری چاره‌سه‌ركردووه و رۆڵی ئه‌وانی به گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئێوه له وڵات و له‌ناو كه‌سوكاری خۆتانن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا پێداویستییه پزیشكیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ئوردن تاوتوكرا و به‌ڕێزیان داوای له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كاره‌كانیان بكرێ.
نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ئوردن، كه له 18 كلینك و به‌ش پێكهاتووه له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌لاله‌تی مه‌لیك عه‌بدوڵای دووم پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه و تا ئێستا چه‌ندین چاره‌سه‌ری پزیشكی ئه‌نجامداوه.
