نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێزدی و شه‌به‌ك له نه‌ته‌وه كورد جودا ده‌كاته‌وه
نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم ده‌لێت: وه‌كوو ئاشكرایه گرووپی تیرۆریستی داعش دوور له هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان دڕنده‌ترین و قێزه‌ونترین تاوانی دژ به گه‌لی عێراقی ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر شیعه، سوننه، كریستیانه‌كان، توركمان و ئێزدی و شه‌به‌ك.
هه‌روا ئاماژه‌یداوه، كرده‌وه‌كانی داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و دژ به مرۆڤایه‌تی، بۆیه پێویسته به‌رپرسانی له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بكرێ و سزا بدرێن.
حه‌كیم بێ ئه‌وه‌ی له باره‌ی تاوانه‌كانی داعش ئه‌نجامیانده‌دات روونترا قسه بكات، داوای هاوكاری زیاتری كرد بۆ ئازادكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
