هیزەکانی پێشمەرگە چوار هێرشێ گرووپی تیرۆریستی داعشیان تێکشکاند

هیزەکانی پێشمەرگە چوار هێرشێ گرووپی تیرۆریستی داعشیان تێکشکاند
شەوی ڕابردوو چەکدارەکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لە هەر چوار قۆڵەوە تێکشکێندران.


بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر کەوتوون، شەوی ڕابردوو چەکدارەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ كاتژمێر نۆی شه‌وەوە له‌ سنووری گوندەکانی جاڕوڵا و سوڵتان عه‌بدوڵا، چوار هێرشی هاوکاتیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان تێكشكێندران.


شەڕەکە هەتا كاتژمێر دووی به‌ره‌ به‌یانی بەردەوام بووە و دواتر بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان دەستیپێکردووە.


لیوا مستەفا دێرانەیی فەرماندەی پێشمەرگە بە پەیامنێری راگەیاند؛ ژمارەیەك چەكداری داعش لەو شەڕە دا کوژراون کە بە هۆی تاریکی شەوەوە نەتوانراوە ژمارەی کوژراوەکان دیاری بکەن.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی پێشمەرگە لەو شەڕە دا زیانی گیانیان نەبووە.
Top