زیاتر لە 100 هەزار كەس گەڕاوەتەوە زوممار
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، لەدوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ سنورەكە نزیكەی 120 هەزار كەس لەخەڵكی ناوچەكە بەگوندەكانیشەوە ئاوارەی پارێزگای دهۆك بوونە.
ئەوەشی خستەروو، دوای ئازادكردنەوەی زوممارو گوندەكانی دەوروبەری و سەقامگیر بوونی دۆخی ئاسایشی ناوچەكە، ژمارەیەكی زۆر لەئاوارەكان گەڕاوەنەتەوە.
ئاماژەیبەوەشدا، تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار كەس گەڕاوەنەتەوە، ئەوانەی ماون لەوانەن خانووەكانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقێندراوەتەوە، بۆیە لەماوەی داهاتوو ئەوانیش دەگەڕێنەوە.
