ژمارەیەك لاشەی كوژراوانی داعش لەژێر دەستی پێشمەرگەیە
ئاراس حەسۆ میرخان جێگری فەرماندەكەی میحوەرەكە رایگەیاند، دوای تێكشاندنی هێرشەكانی تیرۆریستان، لەئیستا هێزێكی فرەوانی پێشمەرگە سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی لاشەی بەجێماوانی تیرۆریستانی داعشە كە بە نزیكەی 20 لاشە دێتە خەملاندن.
هەروەها گوتی، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و چەكی جۆری سوك و مام ناوەند كەوتۆتە ژێر دەسەلاتی هێزی پێشمەرگە.
راشیگەیاند، لەو شەڕو روبەروبونەوانەدا هێزی پێشمەرگە هیچ زیانێكی نەبووە، تەنیا داعش زیانی بەركەوتووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە تیرۆریستان توانای مرۆیی و سەربازیان زۆر لاواز بووە، ئەنجامدانی ئەو هێرشانەش تەنیا بۆ ئەوەیە وا نیشان بدەن كە توانایان ماوە.
