ھێزی پێشمەرگە لەشنگال ھێرشێکی داعشیان تێک شکاند
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید (ھاشم سیتەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەناو شنگال ھێرشیان کردەسەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بەرپەرچمان دانەوە و تێکمان شکاندن.
عەمید(ھاشم سیتەیی)گوتیشی، زیانی گەورە بەر تیرۆریستانی داعش کەوتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە شەوی بەسەرداهات بۆیە قەبارەی زیانەکان بەتەواوی نازانین.
(سیتەیی)راشیگەیاند، شەڕەکە ماوەی سەعاتێکی خایاند و لەئێستادا کۆتایی پێھاتووە و دۆخەکە ئارام بۆتەوە و پێشمەرگە شکستی بە تیرۆریستان برد.
