وەک هەر کارێکی دڕندانە و نامرۆڤانەیان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو ڕەفتارە دڕندانەیەی تیرۆریستانی داعش دەکەین کە بەوپەڕی خوێنساردی و ناجۆمێرییەوە، ٢١ هاووڵاتیی سڤیلی مەسیحییە قیبتییهکانی میسرى لە وڵاتی لیبیا، بە دڕندەترین شێوە تیرۆرکرد. خوێنی مەسیحی و ئێزیدی و پێشمەرگەی کوردستان و هاووڵاتیانی سڤیلی عیراق و دیل و بارمتەی وڵاتانی جیاجیا، لەگەڵ خوێنی بەناهەق ڕژاوی ئەم هاووڵاتیە مەسیحییه قیبتیانەی میسر، هەموویان ئاماژە بۆ ئەوە ڕاستیە دەکەن کە ئەم تیرۆریستانە دوژمنی سەرسەختی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین بە هەموو ناسنامە و ئایین و بیروباوەڕەکانیانەوە. بۆیە ئەمڕۆ سەرجەم کۆمەڵگەی پێشکەوتووخواز و مرۆڤدۆست لە جیهان لە بەردەم مێژوودا بەرپرسیارن، تا لەپێناو جیهانێکی ئارام و ژیانێکی ئاسوودە و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلان و وڵاتانی دنیادا، ئەرکی خۆیان بۆ بنەبڕکردنی هەموو توانا و بوونێکی ئەم تیرۆریستانە و هاوشێوەکانیان، جێبهجێ بكهن.
بە ناوی خۆمان و حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادەی سەرجەم ئەم قوربانیانە و حكوومهت و گهل و پێکهاتەی مەسیحی لە میسر دەکەین، دڵنیاشین کە تیرۆریستان باجی ئەم تاوانە و هەموو تاوانەکانی دیكهیان بە قورسی دەدەن و دەستی دادوهرى هەر دەبێ پێیان بگات.
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
17-2-2015