فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى میسر 250 چه‌كداری داعشیان له‌ لیبیا كوشت

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى میسر 250 چه‌كداری داعشیان له‌ لیبیا كوشت
له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى لیبیا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی میسر شوێن و پێگه‌كانى چه‌كداره‌ تیرۆرستیه‌كانى داعشیان بۆردوومانكردن و له‌ ئاكامیشدا ژماره‌ییه‌كى زۆر له‌ تیرۆرستانى داعش كوژران. ره‌مزی ره‌میح، راوێژكاری یاسای پێشووی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگه‌یاند: له‌ ناوچه‌ی درنه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ى، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى میسر هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانی چه‌كدارانی داعش و به‌ چڕى بۆردومانیانكردوون.

ئه‌و راوێژكاره‌ یاساییه‌ ئاماژى به‌وه‌شدا، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای میسر بۆ سه‌ر بنكه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ لیبیا، دوو سه‌دو په‌نجا چه‌كداری داعش كوژراون.

ره‌میح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌ره‌تای داڕمانی چه‌كدارانی داعشه‌ له‌ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان سوپای میسر و سوپای لیبیادا هه‌یه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.جێگه‌ى بیرهێنانه‌وه‌یه‌كاردانه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ چه‌كدارانی داعش بیست و یه‌ك راوچی میسرییان له‌ لیبیا دواى ڕفاندنیان كوشتن.
Top