داعش له‌ ناوه‌ندی موسڵ به‌ قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر لاواز بووه‌ و سه‌دا 50ی تێكشكاوه‌

داعش له‌ ناوه‌ندی موسڵ به‌ قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر لاواز بووه‌ و سه‌دا 50ی تێكشكاوه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند كه‌ هێلی به‌رگری داعش له‌ ناوه‌ندی شاری موسڵه‌وه‌ به‌ قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی پێشمه‌رگه‌وه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و لاواز بووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ توانای یه‌كه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ ده‌ست وه‌شێنه‌كانی داعش سه‌دا په‌نجای تێكشكاوه‌ و تووشی دابڕان بوونه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی هێزه‌ عه‌سكه‌ری و ئه‌منییه‌كانی عێراق خه‌ریكی مه‌شق و ئاماده‌كارین و له‌ دوا قۆناغدان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر موسڵ. و تێكشكانی داعش گومانی تێدا نیه‌ و خه‌ڵكی موسڵیش بزانی كه‌ داعش له‌ عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
Top