سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.. بەریتانیا پاڵپشتیی بۆ هەرێم دووپات كردەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.. بەریتانیا پاڵپشتیی بۆ هەرێم دووپات كردەوە
(سەرۆك بارزانی )و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆ بوونەوە و لە میانەی دیدارەكەدا پێوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا خرایە بەر باس و هەروا باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 2ـی 2015 لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق (فڕانك باكر) و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروا پێوەندییەكانی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و قسەیش لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.
Top