مه‌سرور بارزانی پێشوازی له بالیۆزی به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌نده سیاسی و ئه‌منیه‌كانی عێراق و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له سوریا و عێراق كرد، له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له پشتیوانی زیاتری یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه قوربانی له راده‌به‌ده‌ری داوه، وێڕای كه‌می و كۆنی چه‌كه‌كانیه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوای له لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق كرد بۆ پته‌وكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌دیهاتنی ناسه‌نترالایزی بۆ حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان پێداچوونه‌وه به ستراكتوری سیاسی له به‌غدا بكه‌ن و گوتی: ئێمه پێمان وانییه بوونی حكوومه‌تێكی مه‌ركه‌زی له به‌غدا چاره‌سه‌ر بێت بۆ كێشه‌كان، ئه‌مه چه‌ندین جار تاقیكراوه‌ته‌وه. له لای خۆیه‌وه بالیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا دووپاتی له پشتیوانییه ئاسمانیه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش كرده‌وه و رایگه‌یاند، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ریتانیا ئامێری زیاتری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و راهێنان و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.
