ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ی شاری موسڵ گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ ٣١ خانه‌واده‌ی كورد کە له چنگی چەکدارانی داعش ڕزگاریان بووە خۆیان گەیاندە هەرێمی کوردستان و ئێستا لە كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به پارێزگای دهۆك نیشتەجێ کراون.
سەعید مەموزینی بە پەیامنێری گووت: ئەو خانەوادە ڕزگار بووانە باسی سته‌م و دڕنده‌ی داعش دەگێڕنەوە كه به‌چ شێوه‌یه‌ك خەڵکی شاری موسڵیان هه‌راسان كردووه.
