لەكۆبانێ داعش كۆتایی پێ هاتووە

لەكۆبانێ داعش كۆتایی پێ هاتووە
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەكۆبانێ عەمید موسلیح زێباری رای دەگەیەنێت، زیاتر لە 300 گوند لەكۆی 430 گوندی سنوری شاری كۆبانێ كەوتۆتە دەستی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان.
عەمید موسلیح گوتیشی، تا دێ پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان لەناوچە جیاوازییەكانی ئەو سنورە بەردەوامە، ئێستاكە تەواوی ئەو شوێنانەی ستراتیژین كەوتۆنەتە دەستی هێزی كوردی.
راشیگەیاند، داعش لەسنوری كۆبانێ بە تەواوی كۆتایی پێ هاتووە، ئازادكردنی 20 تا 30 گوندیش لەرۆژێكدا باشترین بەڵگەیەكە بەوەی داعش كۆتایی پێ هاتووە.
ئەوەشی خستەروو، پێشبینی دەكرێ تا دوو رۆژی تر تەواوی گوندەكانی سنوری كۆبانێ لەتیرۆریستانی داعش پاك بكرێتەوە.

Top