بۆ هەلوێست وەرگرتن فراكسۆنە كوردییەكان لەبەغدا كۆدەبنەوە

بۆ هەلوێست وەرگرتن فراكسۆنە كوردییەكان لەبەغدا كۆدەبنەوە
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند بەوەی ناتوانن بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرن، لەئێستەدا فراكسۆنە كوردستانییەكان لەپەرلەمانی عێراق كۆبونەوەیەكی بە پەلە بەمەبەستی تاوتوێ كردنی ئەو پرسە گرێ دەدەن بۆ ئەوەی بە یەكەوە چ هەلوێستێك بنوێنن.
بێریوان خەیلانی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەی دوێنێی نێوان شاندی حكومەتی عێراق و هەرێم رای گەیاندووە نەبونی سویلە لەبانكەكان بۆتە كێشە لەبەردەم ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، بۆیە ناتوانن بەشە بودجەكە بنێرن، ئەمەش نیگەرانی لای نوێنەرانی كورد لەبەغدای لێ كەوتۆتەوە.
هەروەها گوتی، تا ئێستە بۆ ئێمە روون نییە ئەم مەسەلەیە چۆنە، چونكە هیچ شتێكمان پێ نەگوتراوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئێمە لەهەلوێست و بڕیارێكی لەم چەشنە نیگەرانین، لەئێستەدا لەتەڵاری پەرلەمانی عێراق سەرجەم فراكسۆنە كوردییەكان لەپەرلەمانی عێراق كۆدەبینەوە بۆ تاوتوێ كردنی ئەو پرسەو نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، هەموومان بە یەكەوە گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چ هەلوێستێك وەربگرین، لەو كۆبونەوەیە هەر بڕیارێك درا بێگومان نوێنەرانی كورد لەبەغدا پێوەی پابەند دەبن لەوەرگرتنی هەر هەلوێستێك كە بە پێویست زاندرا.
Top