وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر "ئازادكردنی پێشمەرگەكان" روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە گوایە ژمارەیەك پێشمەرگەی دیلی لای داعش لە بەرامبەر ئازادكردنی 106 چەكداری داعش ئازادكرابن، روونكردنەوە دەدات و ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

جەبار یاوەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:'' بەفەرمی هیچ دیلێکی پێشمەرگە ئازادنەکراوە و ئێمە ئاگاداری هیچ نین، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها پروپاگەندەیە".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند ماڵپەڕێك دەنگۆی ئازادكردنی 22 پێشمەرگەی دیلی لای داعش بڵاوبووەوە، لە شاری كەركووكیش بۆ دەربڕینی خۆشی تەقەیەکی زۆری کرا.

هاوكات فەرهاد حەمە عەلی، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:'' ئەوە تەنیا قسەیەو هیچ بنەمایەکی نییە''.
Top