خازر.. پێشمەرگە داعشی لە جووڵە خستووە و ٤٠ تیرۆریستی کوشتوون

	 خازر.. پێشمەرگە داعشی لە جووڵە خستووە و ٤٠ تیرۆریستی کوشتوون
فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر موقەدەم (جادر زراری) دەڵێت، دوای ئەوەی لە سێ ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 40 ترۆریستی داعش لەو میحوەرە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كوژران و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، ئێستا داعش لە ناوچەكە لە جووڵە كەوتوون و توانای هێرشبردنیان نەماوە و خەریكی لێدانی خەندەقن بۆ ئەوەی لەبەر هێرشەكانی پێشمەرگە بەرگری لە خۆیان بكەن.

فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر موقەدەم (جادر زراری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە چیای زەرتك و حەسەن شام هێزەكانی پێشمەرگە ورەیان بەرزە و بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە ئامادەباشیی تەواودان.

گوتیشی، "دوای ئەوەی لە سێ رۆژی رابردوودا هێزەكانی پێشمەرگە لەو میحوەرە بە توندی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان كرد و نزیكەی 40 تیرۆریستیان لێ كوشتن و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون، ئێستا لە ناوچەكە داعش نابینرێن و بە شەوان خەریكی لێدانی خەندەقن، بۆ ئەوەی لەكاتی هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە بەرگری لە خۆیان بكەن، بەڵام هەر كاتێك هێرشمان كردبێت، ئەوان شوێنەكانیان خۆیان جێ هێشتووە و بەرەو دواوە چوون، بۆیە ئێستا هیچ جموجۆڵێكیان لە ناوچەكە نەماوە، هەر كاتێكیش فەرمانمان پێ بكرێت، من لەو باوەڕەدام لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا هەموو ئەو ناوچانە لە تیرۆریستان پاك دەكەینەوە".
Top