نه‌جات عه‌لی: عێراق نە ئەوەتانێ خۆی شەڕی داعش بکات، نە ئەوەتە چه‌ك بداته پێشمه‌رگه!
(نه‌جات عه‌لی) به‌رپرسی میحوره‌ی مه‌خموور، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتووەته ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازییه‌ی كه بۆ دواخاڵی پێشمه‌رگه دیاری كراوه؛ ئێمه به‌پێی ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازییه‌ی هه‌مانبووه توانیومانه بچینه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویست بووه و، نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو، ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه له ئه‌ستۆی سوپای عێراقدایه. ده‌بێت ئه‌ویش له خوارووی شاری مووسڵه‌وه ده‌ست بكات به ئۆپه‌راسیۆن، به‌ڵام به داخه‌وه دیارە سوپای عێراق هەر له شوێنی خۆیدایە و، لە جیاتی هێرش تەماشا دەکا! هه‌موو بارگرانیی شه‌ڕەکەی داعش كه‌وتووەتە ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه ".
(نه‌جات عه‌لی) ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕێك ناكات كه هیی خۆی نه‌بێت؛ بۆیه پێشمه‌رگه له‌و خاڵه‌ی بۆی دانراوه زیاتر ناچێته پێشه‌وه. داعش له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانه‌وه تێك‌شکاوه؛ توانای هێرشكردنی ماوه به‌ڵام ناتوانێت بێته ناو میحوه‌رێكه‌وه، چونكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی داعشی تێك‌شاند كه ده‌یانه‌ویست له میحوه‌رێكه‌وه بچنه ژووره‌وه.
گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی شه‌ڕ له به‌رگرییه‌وه ببێتە هێرش، ده‌بێت چه‌كی قورس‌تر بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه، ئه‌ویش به‌بێ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی ناکرێت".
