په‌رله‌مانتارێك رفێندرا وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره سوننه‌كان، كاره‌كانی خۆیانیان ههڵسهپارد
به‌هۆی رووداوی رفاندنی په‌رله‌مانتارێك و دواتر كوشتنی 10 كه‌س له‌و رووداوه كه یه‌كێكیان كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته، هاوپه‌یمانی هێزه عیراقییه‌كان (سوننه)بڕیاریاندا به‌شداریكردنیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ههڵبسپێرن.
ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌كان له ناو كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، رایانگه‌یاند :" جگه له‌و بڕیاره، رێكاری تریش ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌بگیرێت له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر سوننه‌كان".
له‌چه‌ند شه‌وی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی ده‌بڵیان پێبووه، له‌به‌رامبه‌ر عه‌لوه‌ی دۆره له به‌غدا، رێگه‌یان له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی په‌رله‌مانتار زه‌ید جه‌نابی گرت كه ئه‌ندامی یه‌كێتی هێزه عیراقییه‌كانه.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، چه‌كداره‌كان به بیانووی پشكنین، هه‌موو پاسه‌وانه‌كانیان له ئۆتۆمبیله‌كانیان داگرتووه‌ته خواره‌وه، له‌گه‌ڵ شێخ قاسم سویدان، مامی په‌رله‌مانتاره‌كه كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی سوننه‌یه و دواتر له ئۆتۆمبیله دهڵهكاندا سهریانخستوون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه چه‌كداره‌كان په‌رله‌مانتاره‌كه و مامی و سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانیان رفاندووه و روویان كردووه‌ته ناوچه‌ی شه‌عب، له‌وێدا جگه له په‌رله‌مانتاره‌كه سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كان كه یه‌كێكیان كوڕی خۆی بووه له‌گه‌ڵ مامیان كوشتووه و پهرلهمانتارهكهشیان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووه، به‌ڵام دوای كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر، په‌رله‌مانتاره‌كه ئازاد كراوه
خةندان
