لەم هەفتەیەدا بەغدا پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانە دەکات
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دارایی (سەرحان ئەحەمەد سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، زانیاری تەوام دەستخستووە کە لەمهەفتەیدا بەغدا پشکی هەریم لە بودجەدا رەوانە دەکات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق گوتیشی کە، بڕیاروایە رۆژی یەکششەمە سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) سەردانی بەغدا بکات؛ بێگومان ئەو سەردانە زۆر کاریگەری لەسەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت، لەوباوەڕەیشدام کە رۆژی دووشەممە یان سێشەممەی دادێ بەغدا پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانەی هەولێر دەکات.
(سلێڤانەیی) ئاماژەیشی کرد کە، ئێستا گفتووگۆ لەنێوان هەردوولا هەیە هەندێك كێشە لەسەر ناردنی نەوت لە ئارادان، بەڵام لەرۆژانی داهاتوودا چارە دەکرێن.
