باشیک.. ژمارەیەک داعش کوژران
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەعید مەموزینی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک، هێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دایەوە و 8 چەکداری داعش کوشت.
بە گووتەی مەموزینی: لەناویاندا خۆکوژێکی تیدابوو خۆی بۆمبڕێژ کردبوو، بەر لەوەی بتەقێتەوە لەلایەن پێشمەرگەوە کوژرا.
