لە مەخمور پێشمەرگە داعشی تێکشکاند
سەرچاوەیەک لە میحوەری مەخمور بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دوو جار هێرشیان کردەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تێکشکێنران.
ئەوەشی خستە ڕوو: شەڕەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند و تا بەرەبەیان بەردەوامبوو.
بە گووتەی سەرچاوەکە: داعش دوو ئۆتۆمبیل و چەندین کەلووپەلی سەربازیان بەجێهێشتووە لەگەڵ تەرمی چەکدارەکانیان.
