لەچەند میحوەرێك پێشمەرگە داعش تێكدەشكێنێ
ئاراس حەسۆ میرخان جێگری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخمورو گوێر رایگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بەرپەرچیان دراوەتەوەو تێكشكێندراون.
راشیگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانانیش ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون و خۆشبەختانە پێشمەرگە هیچ زیانێكی بەرنەكەوتووە.
لای خۆیەوە عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ رایگەیاند، پێشمەرگە لەباشیك و كەسكێ دوو هێرشی داعشی تێكشاندووە، داعش ویستویەتی سود لەخراپبونی كەش و هەواو هەور وەربگرێ، بەلام زوو بە جموجۆلەكانی زاندراوە.
وتیشی، لەم چوار چیوەیەدا لەكەسكێ 15 چەكداری داعش و لەباشیكیش 6 چەكداری تریان لێ كوژراوە.
