پۆلێك پێشمەرگەی دیكە دەچنە كۆبانێ
ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی، لەئێستەوە ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی هێزێكی تری 150 كەسی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە یەكەی پشتیوانی ئامادە بكرێن بۆ ئەوەی رەوانەی كۆبانێ بكرێن.
ئەوەشی خستەروو، ئەو هێزەی ئامادە كرێن جێی ئەو هێزە دەگرنەوە كە ئێستە نزیكەی مانگێكە لەكۆبانێ هاوكاری شەڕڤانان و هێزی كوردی دەكا كە ژمارەیان 150 كەسە.
