لێكتێگەیشتنێكی باش دروست بووە لەبارەی كێشەی وزە لەنێوان هەولێرو بەغدا
هەروەها دڵێت، كۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان بۆتە هۆكارێك بەوەی ئەندامانی لیژنەی نەوت و گازی بەغدا جۆرێك لەچاورونیان هەبێ لەبارەی پرسی وزەی هەرێمی كوردستان و تواناكانی هەرێم لەبارەی پرسی هەناردەكردنی نەوتیش.
راشیگەیاند، ئێستەكە جۆرێك لەتێكلێگەیشتن لەبارەی كێشەی وزە لەنێوان هەولێر و بەغداش دروست بووە، ئەو لێكتێگەیشتنە دەبێتە هۆكارێكی باش هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبواری وزەدا بنرێ.
