لە کەلار بەهۆی خۆڵبارینەوە 60 هاووڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانە

لە کەلار بەهۆی خۆڵبارینەوە 60 هاووڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانە
بە هۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەی گەرمیانی گرتۆتەوە، بە پێی ئامارێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار 60 هاووڵاتی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار، هەڵگورد حەمید، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو هاووڵاتییانە لە هەموو تەمەنە جیاوازەكان پێكهاتبوون و بەهۆی تەنگە نەفەسی و هەناسە سوارییەوە گەیەنرابوونە نەخۆخشخانە.

وتیشیی، هەموویان چارەسەرەیان بۆ كراوە.
Top