مە لا كرێكار لە كوردستان دەستگیر دەكرێت
بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، د.سامی جەلال گوتی: من پێموایە كە ئەو كەسە بڕیاری دادگای لەسەرە و بۆیە دەستگیر دەكرێت.
سامی جەلال، گوتی: بەهۆی ئەوەی كە بریاری دادگای هەرێمی كوردستانی لەمەوپێش لەسەر هەیە بۆیە ئەگەر لە رێگەی فڕۆكەخانەشەوە بگاتەوە هەرێمی كوردستان، كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر دەكرێت.
بە گوتەی سامان جەلال، مەلا كرێكار یەكێكە لە سەركردەكانی ئەنسارو ئیسلام كە لەماوەی ساڵانی 1998 تا 2003 لە ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە و ئەو رێكخراوە تاوانبارە بە شەهید كردنی دەیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و چەندان كردەی تیرۆرستی و سوكایەتی پێكردن بە پیرۆزییەكانی ئاینی ئیسلام.
