سه‌رۆك بارزانی: پێشمەرگە پانزەهەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی لە دەستی داعش دەرهێناوە
(سەرۆک بارزانی) لە میانی كۆنفرانسی ئاساییشی جیهان له میونشن به‌شدری له سیمینارێكدا كرد و ئاماژه‌ی به شه‌ڕی دژی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان به‌رانبه‌ر تیرۆریستا کرد؛ هه‌روا ڕۆشنایی خستە سەر ئازادكردنی زۆربه‌ی ناوچه‌كان له ده‌ستی تیرۆریستی داعش له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بەسەر تیرۆریستان‌دا.
(سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند کە؛ وەک ئێوە دەزانن ئێمە لە مانگی ئابەوە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشداین، خۆی ئەمە جەنگێکی بەردەوامە، بەڵام ئێمە شانازی دەکەین کە پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان شەڕی لە ناوبردنی داعش دەکەن؛ پێشمەرگە پانزەهەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی لە دەستی داعش دەرهێناوە، بەڵام هەر بە ڕێگەی سەربازی داعش لە ناو ناچێت، بەڵکە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرچاوەکانی تیرۆریستان لەنێو بەرێت؛ لە دژیان بوەستن هەروا دامەزراوەی ئایینی ئیسلامیش پێویستە لە دژیان بوەستن.
سەرۆک بارزانی روونیکردەوە " ئەگەر تیرۆریستان لە عێراق لە ناو ببردرێن ئەوا لە سووریا خۆیان ڕێک دەخەنەوە؛ دیسان دێنەوە بۆ خراپەکاری، پێویستە ستراتیژیەت هەبێت لە عێراق و لە سووریادا بۆ ئەویە لە نێو ببردرێن.
ئەگەر ئەوان تەنیا لە عێراق لێیان بدرێت و لە سووریا لێیان نەدرێت، بەو شێوەیە لە ناو ناچن".
له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ش كه بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراون، (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگەیاند کە "ئه‌و چه‌كانه‌ی وه‌رمان‌گرتووە، كاریگه‌رن و، ئه‌مڕۆش به‌ڵێنی چه‌كی زیاترمان پێ دراوه."
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له باره‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستان و سنووره‌كان و ڕێككه‌وتنی سایكس‌پیكۆ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "دوای سه‌د ساڵ له ڕێككه‌وتنی سایكس بیكۆ، ئه‌م دابه‌شكاریه مافه‌كانی خه‌ڵكی پێشێل كردووه و، ده‌بێت ئه‌م دابه‌شكاریه له سه‌ر خواستی گه‌لانی ناوچه‌كه ڕێك بخرێته‌وه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و، حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ (عه‌بادی) ڕێك كه‌وتووین په‌یوندییەکی به‌رده‌واممان هه‌بێت".
