سه‌رۆك بارزانى: ئه‌و چه‌كانه‌ى وه‌رمانگرتوون، كاریگه‌ر بوون

سه‌رۆك بارزانى: ئه‌و چه‌كانه‌ى وه‌رمانگرتوون، كاریگه‌ر بوون
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ میانى كۆنفرانسى ئاسایشى جیهانیى له‌ میونیخ به‌شادرى له‌ سیمینارێكدا كرد و ئاماژه‌ى به‌ شه‌ڕى دژى تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى كوردستان به‌رامبه‌ر تیرۆر و هه‌روه‌ها ئازادكردنى زۆربه‌ى ناوچه‌كان له‌ ده‌ستى چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش له‌ لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ كرد .

له‌باره‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ش كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان نێردراون، سه‌رۆك بارزانى گوتى : ئه‌و چه‌كانه‌ى وه‌رمانگرتوون كاریگه‌ر بوون و ئه‌مڕۆش به‌ڵێنى چه‌كى زیاترمان پێدراوه‌ .

له‌باره‌ى بوونى ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیش له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند : هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر كردووه‌ و ئه‌مه‌ش بارودۆخێكى سه‌ختى دروست كردووه‌ .

له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكیش له‌باره‌ى مافى خه‌ڵكى كوردستان و سنووره‌كان و رێككه‌وتنى سایكس بیكۆ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : دواى سه‌د ساڵ له‌ ڕێككه‌وتنى سایكس بیكۆ ، ئه‌م دابه‌شكاریه‌ مافه‌كانى خه‌ڵكى پێشێل كردووه‌ و ده‌بێت ئه‌م دابه‌شكاریه‌ له‌ سه‌ر خواستى گه‌لانى ناوچه‌كه‌ ڕێكبخرێته‌وه‌ .

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند : له‌گه‌ڵ عه‌بادى ڕێككه‌وتووین په‌یوندى به‌رده‌واممان هه‌بێت .
Top