سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه‌
هه‌ر له‌ میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفڕانسى ئاسایشى جیهانى له‌ مینونخ؛ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه‌ و هه‌ردوولا تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا و چۆنییه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریان كرد.

هه‌ر له‌ میونخ سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ ته‌مام سه‌لام سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى و شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى لوبنان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا. هه‌ر له‌ میونخ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و بۆرگ برێند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نۆروێژ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ردوولا پرسى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى شه‌ڕى دژى تیرۆریستان و چۆنییه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریان تاوتوێ كرد.
Top