نێچیرڤان بارزانى: هه‌ڵه‌بجه شایسته‌ى خزمه‌تكردنى زیاتره
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
بە رووداوی راگەیاند، "ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەك بەر لەوەی من بڵێم دەسكەوتە، مافی خۆیانە كە ئەمەیان بۆ بكرێت".
دەقی پەیامەکەی (نێچیرڤان بارزانى):
"په‌یامى من بۆ شارى خۆشه‌ویستى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌یه كه، به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییان لێ بكه‌م، مه‌سه‌له‌ى ناساندنى هه‌ڵه‌بجه وه‌كو پارێزگایه‌ك به‌رله‌وه‌ى بڵێم ده‌ستكه‌وته، هه‌قى خۆیانه كه ئه‌مه بكرێت، ده‌ستكه‌وت نییه و هه‌قى خۆیانه، خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه ئازارێكى زۆریان بینیوه، هه‌ڵه‌بجه سمبولى به‌رخودانى میلله‌تى ئێمه بووه، له هه‌ڵه‌بجه پێنجههزار كه‌س له ئەنجامی به‌كارهێنانى گازى كیمیایى شه‌هید كران. ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌ك ته‌نیا شایسته‌ى ئه‌وه‌یه كه بكرێته پارێزگا، بەڵکە شایسته‌ى خزمه‌تكردنى زیاترە.
زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ى كه وه‌كو سه‌رۆكى حكوومه‌ت له كابینه‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه پێكه‌وه به‌شداربووین كارى جیددیمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگا.
ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵم كه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت.. خۆشحاڵم به‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه بووەته پارێزگایه‌ك و هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رووى مه‌عنه‌وییه‌وه هانده‌رى ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته بێت و دڵنه‌واییه‌ك بێت بۆ ئه‌و شه‌هیدانه و خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان.
ده‌مه‌وێت وه‌كو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ته‌ئكید له‌وه بكه‌مه‌وه كه، هه‌ڵه‌بجه پێویستى به خزمه‌تكردنى زیاتر هه‌یه، ئێمه پابه‌ندین به‌وه‌ى كه هه‌وڵ بده‌ین له پاشەڕۆژدا زیاتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین له هه‌موو رووێكه‌وه.
